پــــیـــر بـــبو شــێر بە جارێ
ماندوو و بێ هێــز لای دارێ
دانیشـــتبــوو بە پەشـــێوی
زاتـــــــی لێ شــــکا ڕێوی
ڕێوی بە تەوس و تەشــەر
گوتی مەرحەبا ، سەروەر!
نەتبینـــــم بە پەرۆشــــی
بۆ وا مات و بێ هۆشی؟!
حـــــەیفێ ، نەماوە باوت
ســـــۆمای نەماوە چاوت
دەنا مــن وەکوو ئەوکات
خزمەتکارێ بووم لە لات
شـــــــــوکر دەور گۆڕاوە
شێـــــر بە ڕێوی دۆڕاوە!
لە وڵامــــی سوکایەتی
بە گــــورجی و ئازایەتی
هەستا و گوتی کاکی شێر:
بڕۆ ئەی خوێڕی بێ خێر
بێجگە لە ڕیا و فێلبازی
بە چ کارێک دەنازی؟!
من شێرم ناوم بەرزە
دوژمن دەخەمە لەرزە
ڕێگە و ئاکاری شێران
کردوونی بە دلێران
سەد هێندەی تر بێ هێز بم،
نە وەک تۆ بێ ڕێز بم
فیرو عەبدوڵڵایی (شوان)
سەرچاوە : کتێبی شێعری منداڵان : ئەستێرەباران ناوەندی بڵاوکردنەوەی بیریار ساڵی ۱۳۹۴ ی هەتاوی